فه‌ره‌نسا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت په‌يوه‌ندى سێكسى بۆ ته‌مه‌نى 15 ساڵى به ياسايى بزانێت
هه‌ندێك به‌رپرسى فه‌ره‌نسى پێشنيازيان كردووه، رێگه بدرێت منداڵانى ته‌مه‌ن 13 ساڵى سێكسيان له‌گه‌ڵ بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تى فه‌ره‌نسا پرۆژه ياسايه‌كى پێشكه‌شى په‌رله‌مان كردووه و تێيدا پێشنيازيكردووه، سزا بۆ ئه‌نجامدانى كارى سێكسى له‌گه‌ڵ منداڵانى خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵى دابنرێت. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نێت، ئه‌گه‌ر له 15 ساڵ به‌سه‌ره‌وه بوو سزا نايگرێته‌وه و به تاوان هه‌ژمارناكرێت.
سايتى دوێتچه‌ڤێله‌ى ئه‌ڵمانى، بڵاويكرده‌وه، ئه‌و پرۆژه ياسايه دواى روودانى تاوانى ده‌ستدرێژى سێكسى بۆ سه‌ر دوو كچى ته‌مه‌ن 11 ساڵ دێت، كه كۆمه‌ڵگه‌ى فه‌ره‌نسايى تووشى شۆك كرد.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى پێكردووه، فه‌ره‌نساش وه‌ك ئه‌ڵمانيا و وڵاتانى ديكه‌ى ئه‌وروپا، هيچ ياسايه‌كى نييه رێگرى له ئه‌نجامدانى كردارى سێكسى له‌گه‌ڵ منداڵان له ته‌مه‌نێكى دياريكراو نييه. ئه‌و ياسا نوێيه‌ش ئه‌گه‌ر په‌سند بكرێت، ئه‌و كرداره بۆ منداڵانى خوار ته‌مه‌نى 15 ساڵ به تاوان ده‌زانێت.
نووسينگه‌ى كاروبارى ژنانى حكومى له فه‌ره‌نسا، دوێنێ رايگه‌ياند، ئه‌وانپشنيازيان كردووه، ته‌مه‌نى منداڵان به خوار 15 ساڵ ديار بكرێت. له‌م مانگه‌شدا پرۆژه‌كه‌يان له په‌رله‌مان تاوتوێده‌كرێت.
هه‌ندێك به‌رپرسى فه‌ره‌نسا، پێشنيازى ئه‌وه‌يان كردووه، ته‌مه‌نى 13 ساڵى وه‌ك ته‌مه‌نى شياو بۆ ئه‌نجامدانى كردارى سێكسى ده‌ستنيشان بكرێت، به‌ڵام سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا و به‌شێك له به‌رپرسانى ديكه له‌و بڕوايه‌دابوونه منداڵى ته‌مه‌ن 13 ساڵ نه‌گونجاوه و باشتر وايه ته‌مه‌نێكى زياتر ديار بكرێت.
له ماوه‌ى رابردوودا، دۆسييه‌ك له دادگا كرايه‌وه بۆ دادگاييكردنى دوو پياو كه كردارى سێكسيان له‌گه‌ڵ دوو كچى ته‌مه‌ن 11 ساڵ ئه‌نجام دابوو.
سه‌باره‌ت به يه‌كێك له پياوه‌كان، دادگا نه‌يتوانى تاوانبارى بكات به ئه‌نجامدانى ده‌ستدرێژى سێكسى، به‌و پێيه‌ى كچه منداڵه 11 ساڵييه‌كه نه‌يسه‌لماند، كه پياوه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ى لێكردبێت.
سه‌رچاوه: دوێتچه‌ڤێله
ئ.ر