هانده‌رانی رووسیا به‌ڵێنیان داوه مۆندیال له هه‌ڵبژارده‌یه‌ك بكه‌ن دۆزه‌خ
یه‌كێك له گه‌وره‌ترین هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی 2018 به‌هۆی رووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی كشانه‌وه ده‌كات
ئیدوین ساموالی وته‌بێژی حكوومه‌تی به‌ریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریكا رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر رووسیا ده‌ستی له سیخوریكردن به‌سه‌ر به‌ریتانیا هه‌بێت ئه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاند له مۆندیالی2018 ـی رووسیا ده‌كشێته‌وه.
هه‌روه‌ها وته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به سێرجی سكریبال كردووه كه كاری سیخوری كردووه و راشیگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌و سیخوره له‌لایه‌ن رووسیاوه نێردرابێت هه‌ڵبژارده‌كه‌یان له مۆندیالی داهاتوو ده‌كشێننه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه به‌رده‌وامه و بۆریس جۆنسۆنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاش به دووری نه‌زانی به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئینگلاند له مۆندیال بكشێته‌وه،
پێشتریش نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا و ئینگلاند پشێوی تێكه‌وت دوای ئه‌وه‌ی له یۆرۆی فره‌نسا هه‌ردوو هانده‌رانی ئینگلاند و رووسیا به خراپی به‌یه‌كدا چوون ته‌نانه‌ت هانده‌رانی رووسیا به‌ڵێنیان به هانده‌رانی ئینگلاندا له مۆندیالی رووسیا دۆزه‌خیان بۆ درووست بكه‌ن.
