به فه‌رمی دهۆك بووه پاڵه‌وانی خولی لاوانی نایابی كوردستان
به یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی برده‌وه
له یاریگه‌ی یه‌كه‌می یانه‌ی دهۆك ناسنامه‌ی پاڵه‌وانی خولی لاوانی نایابی كوردستان له نێوان یانه‌ی دهۆك و نه‌ورۆز یه‌كلایی بووه‌وه.
له خوله‌كی 16ـی گێمی یه‌كه‌م لوئه‌ی ئه‌حمه‌د یانه‌ی دهۆكی به گۆڵێك پێشخست، دواتر له خوله‌كی 23 سه‌فین ئه‌مین ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی نه‌ورۆز یه‌كسان كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، لوئه‌ی ئه‌حمه‌د به لێدانی پێناڵتی دیسان به تۆماركردنی گۆڵێك یانه‌ی دهۆكی پێشخسته‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی دهۆك كۆتایی هات و بووه پاڵه‌وانی خولی لاوانی وه‌رزی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018.