به‌هۆی یارییه‌كه‌ی ریال مه‌درید، سزایه‌كی قورس به‌سه‌ر پاریس ده‌سه‌پێت
یوێفا 4 تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید دۆڕا و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتییه‌كه كرد، سه‌ره‌ڕای شكسته‌كه‌یان، به‌ڵام به‌هۆی رووداوه‌كانی یارییه‌كه یوێفا 4 تۆمه‌تی داوه‌ته پاڵ یانه پاریسییه‌كه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 8 مارسی 2018، به فه‌رمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كردۆته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی له یانه‌ی پاریس سانجێرمان كردووه.
یوێفا بڕیاریداوه لێكۆڵینه‌وه له 4 رووداوی یارییه‌كه‌ی نێوان سانجێرمان و ریال مه‌درید بكات كه له یاریگه‌ی باخچه‌ی شازاده‌كان روویداوه كه پێكهاتوون له‌م تۆمه‌تانه‌ی خواره‌وه.
1ـ به‌كارهێنانی یارییه ئاگرینه‌كان كه به‌هۆیه‌وه یارییه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك یارییه‌كه وه‌ستا.
2ـ به‌كارهێنانی لێزه‌ر له دژی یاریزانانی ریال مه‌درید.
3ـ داخستنی چه‌ند ده‌رگا و ڕێڕه‌وێكی یاریگه.
4ـ ناڕێكی له ڕێخستن و ئاماده‌كاری یاریگه.
یوێفا له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه له 22ـی ئه‌م مانگه ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه و سزادانه‌كه‌ی سانجێرمان راده‌گه‌ینین.