سێڵفی بازاڕی پزیشكانی جوانكاری بووژاندووه‌ته‌وه
پزیشكان ئامۆژگاری كچان و كوڕان ده‌كه‌ن چۆن بتوانن جوانترین وێنه‌ی سێڵفی بگرن
K24 - هه‌ولێر:
پزیشكانی جوانكاری باس له‌وه ده‌كه‌ن، وێنه‌ی سێڵفی ده‌موچاوی كه‌سه‌كان به جیاوازتر نیشانده‌دات و لووتیش به‌و جۆره وێنه‌یه گه‌وره‌تر ده‌بێت، باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن، به‌هۆی وێنه‌ی سێلفییه‌وه داواكاری ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری، زیاتر بووه.
بۆریس باسكۆڤیر، له كۆلێژی پزیشكی نیوجێرسی نیویۆرك، ده‌ڵێت: "زۆرێك له نه‌خۆشه‌كان، كه ته‌مه‌نیان له خوار 40 ساڵییه‌وه‌یه، مۆبایله‌كانییان ده‌رده‌هێنن و ده‌ڵێن، شێوه‌ی ده‌موچاومان جوان نییه".
ئه‌و پزیشكه بۆ به‌شی ته‌ندرووستی رۆیته‌رز ده‌ڵێت: "ئه‌وان وێنه سێلفییهكانی ده‌رده‌هێنن و گله‌یی له گه‌وره‌یی لووتیان ده‌كه‌ن، منیش ناچار ده‌بم بابه‌ته‌كه‌یان بۆ روون بكه‌مه‌وه و پێیان بڵێم، راسته دڵخۆش نین به‌و دیمه‌نه‌ی له وێنه‌كه ده‌رچووه، به‌ڵام وێنه سێڵفییه‌كه له‌گه‌ڵ شێوه راسته‌قینه‌كه‌یان زۆر جیاوازه".
به گوێره‌ی راپرسییه‌كی ئه‌كادیمیای ئه‌مه‌ریكا، بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌موچاو، 42%ی پزیشكان، پێشوازییان له‌و نه‌خۆشانه كردووه، كه به‌هۆی وێنه‌ی سێڵفییه‌وه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجام بده‌ن.
پرۆفیسۆر باسكۆڤیر و هاوكاره‌كانی، له سه‌نته‌ری "گاما بۆ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌موچاو"، ده‌ڵێن: "ده‌ركه‌وتنی ده‌موچاو به شێواوی له وێنه‌ی سێڵفی، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نزیكی ده‌موچاو له زوومی كامێرای مۆبایل".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "گرتنی وێنه له مه‌ودایه‌كی كه‌متر له مه‌تر و نیوێك، ته‌واوی ورده‌كارییه‌كانی ده‌موچاو ده‌رده‌خات، ئه‌وه‌ش شتێكی شاراوه نییه و ساڵانێكی زۆره وێنه‌گران ده‌یزانن".
پزیشكه‌كه ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن، كه ده‌یانه‌وێ وێنه‌ی سێڵفی بگرن و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌گه‌ر پیاوان ده‌یانه‌وێت ریشێكی پڕ و چه‌ناگه‌یه‌كی رێك له وێنه‌كه ده‌ربچێت، با مۆبایله‌كانییان كه‌مێك به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
بۆ كچانیش به‌وه ئامۆگاری ده‌كات، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ چاویان به گه‌وره‌یی ده‌ربكه‌وێت، با له كاتی گرتنی وێنه‌ی سێڵفی، مۆبایله‌كانییان كه‌مێك خواربكهنهوه.
ا. م