هۆكاری دوورخرانه‌وه‌ی مێسی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاشكرا بوو
مێسی به‌هۆكارێكی كه‌سی و تایبه‌ت به‌شداریی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ناكات
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی لالیگا یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی لیۆنێل مێسی ئارجێنتینی بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر مالاگا دوورخسته‌وه كه بڕیاره یارییه‌كه له كاتژمێر 10:45 خوله‌كی ئه‌مشه‌و له یاریگه‌ی رۆزالیدا به‌ڕێوه بچێت.
یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا له پێگه‌ی فه‌رمی رایگه‌یاند مێسی گۆڵكاری یانه‌كه به‌هۆكاری تایبه‌ت ناتوانێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ئاماده بێت و یێری مینا له شوێنی ئه‌و بانگهێشتكراوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه ئانتۆنێلای هاوسه‌ری مێسی له نه‌خۆشخانه‌یه و نزیكه بۆ جاری سێیه‌م ببێته دایك و سیرۆ بهێنێته ژیان.
مێسی له ته‌واوی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگا به‌شداریكردووه و ته‌نیا له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل نه‌بێت كه له نیوه‌ی دووه‌م به‌شداریكرد، تا ئێستاش 24 گۆڵی كردووه وپێشه‌نگی گۆڵكارانی خوله‌كه‌ی گرتووه و ركابه‌ری له‌سه‌ر بردنه‌وه‌ی نازناوی پێلاوی زێڕین ده‌كات.
