له یارییه‌كی دراماتیكیدا كریستیانۆ ریال مه‌دریدی له شكست رزگار كرد
به ڤیدیۆ... كریستیانۆ له گۆڵكردن ناوه‌ستێت

له گه‌ڕی 28ـه‌می لالیگا، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه یانه‌ی ریال مه‌دریدی له شكست رزگار كرد، یانه‌ی شایانه یارییه‌كه‌ی به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك له ئیبار برده‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 10 مارسی 2018، یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئیبار بووه‌وه، له خوله‌كی 34 كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد.
دواتر له خوله‌كی 50ـی گێمی دووه‌م ئیڤان رامیس به‌رگریكاری ئیبار ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، له كۆتاییه‌كانی ئه‌م گێمه، كریستیانۆ گه‌ڕایه‌وه و له خوله‌كی 84 به تۆماركردنی دووه‌مین گۆڵ خۆی و یانه‌كه‌ی 3 خاڵی بۆ ریال مه‌درید به‌ده‌ستهێنا.
یانه‌ی ریال مه‌درید به 57 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی لالیگا جێگیر بوو، یانه‌ی ئیباریش به 39 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی هه‌شته‌م مایه‌وه.