كریستیانۆ له‌ خراپترین وه‌رزیدا پێش مێسی كه‌وته‌وه‌

كریستیانۆ تا دێت زیاتر گڕ ده‌گرێت

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید 7 یارییه‌ له‌ گۆڵكردن ناوه‌ستێت و بووه‌ پاڵه‌وانی قۆناخی دووه‌می لالیگا و تا دێت زیاتریش له‌ چامپیۆنزلیگ گڕ ده‌گرێت.

گرینگترین ئاماره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌م وه‌رزه‌

ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ له‌ 43 یاری 32 گۆڵی هه‌یه‌، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ مێسی له‌ 41 یاری، 32 گۆڵی كردووه‌.

ـ كریستیانۆ له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا 22 یاری كردووه‌، به‌شداری له‌ تۆماركردنی 22 گۆڵ كردووه‌ و 18 گۆڵیشی تۆمار كردووه‌ و 4 ئاسیستی هه‌بووه‌.

ـ كریستیانۆ له‌ دوایین 10 یاری خۆی، 16 گۆڵی له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتیه‌كان بۆ ریال كردووه‌.

ـ كریستیانۆ له‌ دوایین 10 یاری ئه‌م وه‌رزه‌ی، به‌شداریی له‌ تۆماركردنی 19 گۆڵ كردووه‌.