زێدان: كريستيانۆ له هه‌ساره‌يه‌كى ديكه‌وه هاتووه
زێدان: هه‌ندێكجار ئێمه يارى خراپ ده‌كه‌ين، به‌ڵان به هۆی مێژوو كه‌سایه‌تیمان ده‌بینه براوه
دوای ئه‌وه‌ی ریال مه‌درید به 2 گۆڵی كریستیانۆ رۆناڵدۆ شكستی به یانه‌ی ئیباری ركابه‌ری هێنا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی شایانه رایگه‌یاند كه كریستیانۆ له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 10 مارسی 2018، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید له پرێس كۆنفرانسێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئاماره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێمان ده‌ڵێت كه ئه‌و ئه‌ستێره پورتوگالییه له هه‌ساره‌یه‌كی دیكه‌وه هاتووه.
زێدان له باره‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوتی: تیپی به‌رامبه‌ر یارییه‌كی زۆر باشی كرد، به‌ڵام دڵخۆشبووم كه له كۆتایی یارییه‌كه 3 خاڵمان به‌ده‌ستهێنا.
زیزو گوتیشی: راسته هه‌ندێكجار یارییه‌كی خراپ ده‌كه‌ین، به‌ڵام به‌هۆی گه‌وره‌یی یانه‌كه و كه‌سایه‌تی خۆمان یارییه‌كه ده‌به‌ینه‌وه.
زیزۆ ده‌شڵێت: له ده‌ستپێكی یارییه‌كه یانه‌ی ئیبار زۆر له ئێمه باشتر ده‌ركه‌وتن، به‌ڵام له كۆتاییه‌كه‌ی گه‌وره‌یی خۆمان دووپات كرده‌وه و یارییه‌كه به‌سوودی ئێمه ته‌واو بوو.
له باره‌ی ئاستی مۆدریچ، زیزۆ گوتی: ئه‌و ناوه‌راستكاره كرواتییه تازه له پێكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و یاریزانێكی گرینگی ئێمه و ئاستێكی به‌رزیشی پێشكه‌ش كرد.
زیزۆ له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی ئه‌گه‌ری توڕه‌بوونی رامۆس، ده‌شڵێت: نه‌خێر ئه‌و قسه‌یه راست نییه، رامۆس بۆ گه‌رماو چوو.
زیزۆ گوتیشی: له یارییه‌كه‌مان به‌رامبه‌ر ئیبار، گاریس به‌یل و ئیسكۆ زۆر جوولان و له هه‌مووان زیاتر رایان كرد، ئه‌وه‌ش منی دڵخۆش كرد.