به‌ ڤیدیۆ... دیبالا له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس رۆژێكی مێژووی تێپه‌ڕ كرد

ئه‌مڕۆ بۆ هیگواین رۆژێكی ڕه‌ش بوو

له‌ سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ سه‌ركردایه‌تی پاوڵۆ دیبالا به‌ دوو گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به‌ یانه‌ی ئۆدێنزی هێنا.

له‌ گه‌ڕی 28ـه‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی یوڤێنتۆس میوانداریی ئۆدێنزی كرد، له‌ خوله‌كی 20 پاوڵۆ دیبالا ده‌ستپێشخه‌ری له‌ گۆڵكردن كرد.

دواتر له‌ خوله‌كی 38 گۆنزالۆ هیگواین هێرشبه‌ری ئارجێنتینا لێدانی پێناڵتی له‌ده‌ستدا و رۆژێكی ره‌ش و ناخۆشی تێپه‌ڕ كرد، گێمی یه‌كه‌م به‌ گۆڵێكی بێوه‌ڵام به‌سوودی یانه‌ی خانمه‌ پیره‌كه‌ ته‌واو بوو.

له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، دیسان پاوڵۆ دیبالا گۆرزی خۆی وه‌شاند و گۆڵی دووه‌می بۆ یووڤی له‌ خوله‌كی 49 زیاد كرد، به‌مه‌ش دیبالا كۆی گۆڵه‌كانی له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كاندا له‌ 260 یاری گه‌یانده‌ 100 گۆڵ.

دیبالا به‌م دوو گۆڵه‌ی ئه‌مڕۆ تۆماری كرد بووه‌ خاوه‌نی 17 گۆڵ له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی، كۆی گۆڵه‌كانیشی به‌ درێسی یوڤێنتۆس بۆ 62 گۆڵ زیاد كرد.

یوڤێنتۆس له‌ سێریا ئه‌ی به‌ 71 خاڵ گه‌ڕایه‌وه‌ لوتكه‌، یانه‌ی ئۆدێنزیش به‌ 33 خاڵ بۆ خانه‌ی دوازده‌یه‌م دابه‌زی.