به ڤيديۆ.. له كاتى وتارى سه‌رۆك وه‌زيرانى كه‌نه‌دا له هۆشچوون
دوو پاسه‌وانى شه‌ره‌فى كه‌نه‌دى، بوورانه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
دوو پاسه‌وانى شه‌ره‌فى كه‌نه‌دى، بوورانه‌وه, ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زيرانى وڵاته‌كه‌يان وتارێكى پێشكه‌ش ده‌كرد.
له مه‌راسيمى دانانى رێگه‌پێدراوى نوێى فه‌رمانده‌ى پۆليسى سوارچاكى شاهانه‌ى كه‌نه‌دا، كه 45 خوله‌كى خاياند و له ئه‌كاديمياى پۆليسى شاهانه به‌ڕێوه‌چوو، دوو پۆليسى پاسه‌وانى شه‌ره‌ف له هۆش خۆيان چوون و هاوڕێكانيان ناچار بوون بيانبهنه ده‌ره‌وه‌ى هۆڵى چالاكييه‌كه.
ئه‌فسه‌رێكى پۆليسى شاهانانهى كه‌نه‌دا رايگه‌ياند، ئه‌و حاڵه‌ته ئاساييه و له زۆر بۆنه‌ى هاوشێوه‌دا حاڵه‌ته‌كه دووباره بووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌ى ماندووبوون و زۆر وه‌ستانه به پێوه.
له مهراسيمهكهدا ژنێك به ناوى بريندا لوكى، كرايه فه‌رمانده‌ى پۆليسى سوارچاكى شاهانه‌ى كه‌نه‌دا و ئه‌وه‌ش يه‌كه‌م جاره ژنێك له‌و پۆسته دابنرێت.