نه‌تانیاهۆ: مه‌ترسی سه‌ر ئیسرائیل "ئێران، ئێران، ئێرانه"
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل: ئێران پاڵپشتیكاری تیرۆری جیهانییه

K24 - هه‌ولێر:
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ده‌ڵێت: "ئێران ده‌یه‌وێت ئیمپراتۆرییه‌تێك له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست درووست بكات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر جیهاندا بسه‌پێنێ.
له دیدارێكی كه‌ناڵی "Fox News"ـی ئه‌مریكی گوتوویه‌تی: "لێره‌وه ئه‌و پرسه ئاشكرا ده‌كه‌م، سێ گرفتمان هه‌یه و زۆرترین مه‌ترسییان بۆ سه‌ر ئیسرائیل هه‌یه، ئه‌وانیش، ئێران و ئێران و ئیرانن".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ماوه‌ی رابردوودا و له‌كاتی گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باسی مه‌ترسییه‌كانی "ئێران، ئێران و ئێران"ـم كردووه.
له لێدوانێكی نوێ‌دا ده‌رباره‌ی ئێران رایگه‌یاندووه: "ئیران هه‌وڵی درووستكردنی ئیمپراتۆرییه‌تێكی شه‌ڕانگێز له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات و سه‌ركرده‌كانی ئێران گه‌له‌كه‌یان داده‌پڵۆسن و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌ده‌ن كۆنترۆڵی ئه‌و به‌شه‌ی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ن و ئامانجیان ئه‌وه‌یه هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو جیهاندا بسه‌پێنن".
نه‌تانیاهۆ ئێران به پاڵپشتیكاری تیرۆری جیهان ناو ده‌بات كه له هه‌وڵدایه په‌ره به چه‌كی ناوكی بدات و پێیوایه ده‌بێت رێگه‌ی لێبگیرێت.