پێش یارییه‌كه‌ی چێڵسی، هانده‌رانی بارسێلۆنا هه‌واڵێكی خۆشیان پێگه‌یشت
به ڤیدیۆ... بارسێلۆنا بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی چێڵسی هه‌واڵه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی راگه‌یاند
یانه‌ی بارسێلۆنا پێش یارییه‌كه‌ی چوارشه‌ممه به‌رامبه‌ر چێڵسی، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاندرێس ئینیێستای راگه‌یاند و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك كاپتنی بارسا به‌شداریی مه‌شقی به كۆمه‌ڵی یانه‌كه‌ی كردووه.
ئاندرێس ئینیێستا له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه له یارییه‌كی لالیگا تووشی پێكان بوو، پێشبینی ئه‌وه كرا بوو 2 تا 3 هه‌فته له یاریگه‌كان داببڕێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌شداری مه‌شقی به كۆمه‌ڵی ئه‌مڕۆی بارسێلۆنا به‌شداری كرد و هه‌موو لایه‌كی تووشی شۆك كرد.
له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ یانه‌ی بارسێلۆنا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له یاریگه‌ی كامپ نوو میوانداریی چێڵسی ده‌كات، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئینیێستا هه‌م هه‌واڵێكی ناخۆشه بۆ هانده‌رانی چێڵسی و هه‌م هیوایه‌كی به هانده‌رانی بارسا به‌خشی، به‌وپێیه‌ی مێژووییه‌كی گه‌وره‌ی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چێڵسی هه‌یه.