چاوشئۆغلۆ: مانه‌وه‌ى ئه‌مريكا له ئينجه‌رليك په‌يوه‌سته به ئيراده‌ى گه‌لى توركياوه
بنكه‌ى ئاسمانى ئينجه‌رليك، سه‌ر به په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) نييه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، رايگه‌ياند، بنكه‌ى ئاسمانى ئينجه‌رليك، سه‌ر به په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى (ناتۆ) نييه، مانه‌وه‌ى ئه‌مريكييه‌كانيش له‌وێ په‌يوه‌سته به ئيراده‌ى گه‌لى توركياوه.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، له ميانى سه‌ردانێكيدا بۆ مۆسكۆ، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، له په‌يمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كانى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا، رايگه‌ياند، ئينجه‌رليك، بنكه‌ى ئێمه‌يه، نه‌ك بنكه‌ى ناتۆ.
گوتيشى: ئه‌مريكا، به‌م دواييانه چه‌كى ره‌وانه ده‌كرد، بۆ يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل (يه‌په‌گه)، هه‌روه‌ها ره‌تيده‌كرده‌وه، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن و لايه‌نگرانى راده‌ستى توركيا بكاته‌وه. ئێمه چه‌ندين جار وتوومانه، ئه‌گه‌ر گوله‌ن راده‌ستمان نه‌كرێته‌وه، گه‌ل داوامان لێده‌كات بنكه‌ى ئه‌نجه‌رليك به رووتاندا دابخه‌ين.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، وته‌بێژى فه‌رمانده‌يى هێزه‌كانى ئه‌وروپا له ناتۆ جونى مايكڵ، دوێنێ دووشه‌ممه، رايگه‌ياندبوو، ئه‌و زانياريانه‌ى له رۆژنامه‌ى ۆڵ ستريت جۆرناڵ بڵاوبوونه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به چۆڵكردنى ئه‌نجه‌رليك له لايه‌ن سوپاى ئه‌مريكاوه راست نيين.
پێشتر رۆژنامه‌كه بڵاويكردبوويه‌وه، ئه‌مريكا چالاكييه‌كانى به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو له رێگه‌ى بنكه‌ى ئاسمانى ئه‌نجه‌رليكه‌وه كه‌مكردوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش به هۆى گرژييه‌كانى نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن و پشتيوانيكردنى ئه‌مريكايه له يه‌په‌گه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر