مێسی دوای یارییه‌كه‌ی چێڵسی چی گووت؟
سه‌رجه‌م لێدوانه‌كانی مێسی بڵاو كرایه‌وه
لیۆنێل مێسی دوای گه‌یاندنی یانه‌كه‌ی به قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ رایگه‌یاند كه دڵخۆشه به‌وه‌ی یارییه قورسه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر چێڵسی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره تێپه‌ڕاند.
لیۆنێل مێسی له لێدوانێكدا بۆ پێگه‌ی فه‌رمی UEFA جه‌ختی له‌وه كرده‌وه یانه‌ی چێڵسی ئێمه‌یان تووشی زه‌حمه‌تی كرد، لیۆ ده‌شڵێت: یاریزانه‌كانی یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ش ده‌یانتوانی جیاوازی دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تای یارییه‌كه پلانمان بۆ گۆڵی خێرا داڕشتبوو.
لیۆ گوتیشی: من ئێستا زۆر دڵخۆشم كه یانه‌كه‌م گه‌یشتۆته قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ و ئاگامان له‌و قسانه‌ش نییه كه ئا‌نتۆنیۆ كۆنتی له پرێس كۆنفرانسه‌كه له باره‌ی من گوتوویه‌تی، به‌ڵام من زۆر به‌خته‌وه‌رم كه راهێنه‌رێكی گه‌وره به‌و شێوه‌یه وه‌سفی منی كردووه، بۆیه سووپاس سه‌رجه‌م وشه و ده‌ربڕینه‌كانی ده‌كه‌م.
له كۆتایی قسه‌كانیدا لیۆ سووپاسی خوای گه‌وره‌ی كرد كه توانیویه‌تی 100 گۆڵ له چامپیۆنزلیگ تۆمار بكات.
لیۆنێل مێسی له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه یاری بۆ بارسێلۆنا ده‌كات، له چامپیۆنزلیگ له كۆی 123 یاری بۆ بارسا 100 گۆڵی كردووه و ئه‌م وه‌رزه‌ش خاوه‌نی 6 گۆڵه له هه‌مان پاڵه‌وانێتی.