به ڤيديۆ.. شوێنه‌وارى بۆردومانى گه‌ڕه‌كى ئهشرهفيهى عه‌فرين ببينه
به چڕى گه‌ڕه‌كى ئهشرهفيهى باشوورى شارى عه‌فرينيان بۆردومانكرد
K24 – هه‌ولێر:
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى بۆ سه‌ر عه‌فرين به‌رده‌وامه و ئه‌مڕۆش فڕۆكه‌كانى توركيا به چڕى گه‌ڕه‌كى ئهشرهفيهى باشوورى شارى عه‌فرينيان بۆردومانكرد.
هاوكات سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، رايگه‌ياند، ئێمه سووريا به‌جێ ناهێڵين و ئه‌و ناوچانه‌ى كۆنترۆڵمان كردوون راده‌ستى حكومه‌تى سووريايان ناكه‌ينه‌وه.
هێرشه‌كانى توركيا به ئامانجى گه‌مارۆدانى يه‌كجاره‌كى عه‌فرين به‌رده‌وامن و تا ئێستا كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هيچ فشارێكى بۆ وه‌ستاندنى ئه‌و هێرشانه نه‌خستووه‌ته سه‌ر توركيا.
هێرشى سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له 20ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2018، ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
ئ.ڕ