جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مريكا: واشنتن خۆشحاڵه به كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان
ئه‌مريكا: بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئێمه پشتگیری له هه‌ردوولا ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، مايك پێنس له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى، خۆشحاڵى خۆى له به‌رامبه‌ر كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كانى كوردستان و خه‌رجكردنى مووچه‌ى به‌شێك له فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق رايگه‌ياند، "دانوستانه‌كان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، نموونه‌یه‌كی ئه‌رێنییه و ده‌كرێت وه‌ك رێبازێك به‌كار بهێندرێت بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانی دیكه‌ش به هه‌مان شێوه‌ی ئاشتیانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكرێن".
باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، "بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ئێمه پشتگیری له هه‌ردوولا ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی و ته‌واوی گرفته‌كان یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "په‌یوه‌ندی هاوكارانه‌ی به‌رهه‌مدار له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌ته‌كه‌دا، خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌واوی هاووڵاتیانی عێراق ده‌كات".
باڵیۆزخانه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌كه‌دا دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌مه‌ریكا پشتگیری له عێراقێكی یه‌كگرتووی دیموكراتی فیدراڵی پێشكه‌وتوو ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پشتیوانی له هه‌رێمێكی كوردستانی به‌هێز ده‌كات".
رۆژی چوارشه‌ممه 14ی مارس حكوومه‌تی عێراق به‌بڕیارێك قه‌ده‌غه‌ی فڕین له‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی هه‌ڵگرت.
راسته‌وخۆ دواى راگه‌ياندنى بڕياره‌كه، له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، له جريوه‌يه‌كدا، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن رايگه‌ياند، "فه‌ره‌نسا شانبه‌شانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى ده‌وه‌ستێت، بۆ به‌هێزكردنى ديالۆگى نيشتيمانى له عێراقدا".
هه‌روه‌ها وه‌زيرى به‌ريتانى راسپێردراو بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا، ئه‌لسته‌ر بورت، رايگه‌ياند، به‌ريتانيا پێشوازى له بڕيارى عه‌بادى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، ئه‌لسته‌ر بورت له جريوه‌يه‌كدا، نووسيويه‌تى: "به‌ريتانيا پێشوازى له بڕيارى حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه نێودهوڵهتييهكان بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌كات".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌و بڕياره هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ريتانيا "چاوى له پێشكه‌وتنى زياترى ئه‌و پهيوهنديانهيه".
ئ.ر