به‌ريتانيا: خۆشحاڵين به ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى راسپێردراو بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئه‌فريقا، ئه‌لسته‌ر بورت، رايگه‌ياند، به‌ريتانيا پێشوازى له بڕيارى عه‌بادى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه‌كانى فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.
له هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، ئه‌لسته‌ر بورت له جريوه‌يه‌كدا، نووسيويه‌تى: "به‌ريتانيا پێشوازى له بڕيارى حه‌يده‌ر عه‌بادى بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى گه‌شته ئاسمانييه نێوده‌وڵه‌تييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستانى عێراق ده‌كات".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ئه‌و بڕياره هه‌نگاوێكى ئه‌رێنييه له په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر".
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به‌ريتانيا "چاوى له پێشكه‌وتنى زياترى ئه‌و په‌يوه‌نديانه‌يه".
Welcome PM Abadi’s decision to resume international flights to Kurdistan Region of Iraq. Positive step in Baghdad-Erbil relations - we look forward to further progress
— Alistair Burt (@AlistairBurtUK) ١٣ مارس، ٢٠١٨
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى به‌ريتانيا دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆك كۆمارى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن له جريوه‌يه‌كى هاوشێوه‌دا له تويته‌ر خۆشحاڵى وڵاته‌كه‌ى به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى سه‌پێنراو به‌سه‌ر ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى بوو.
ماكرۆن له‌و باره‌يه‌وه نووسيويه‌تى: فه‌ره‌نسا شانبه‌شانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى ده‌وه‌ستێت، بۆ به‌هێزكردنى ديالۆگى نيشتيمانى له عێراقدا".
Je salue la levée de l'embargo sur l'aéroport d'Erbil au Kurdistan d'Irak. La France se tient aux côtés du Premier ministre @HaiderAlAbadi et du Premier ministre @PMBarzani pour renforcer le dialogue national en Irak.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) ١٣ مارس، ٢٠١٨
ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، رۆژى پێنجشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لاده‌برێت.
ئه‌و بڕياره‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ردوولايه‌نى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له باره‌ى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان و شێوازى به‌ڕێوبردنيان گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
ئ.ر