ماكرۆن: پێشوازى له لابردنى قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ين
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێل ماكرۆن، رايگه‌ياند، پێشوازى له لابردنى گه‌مارۆى سه‌پێنراوى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر ده‌كات.
له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر، له جريوه‌يه‌كدا، ماكرۆن نووسيويه‌تى: "فه‌ره‌نسا شانبه‌شانى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى ده‌وه‌ستێت، بۆ به‌هێزكردنى ديالۆگى نيشتيمانى له عێراقدا".
ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، حه‌يده‌ر عه‌بادى رايگه‌ياند، رۆژى پێنجشه‌ممه قه‌ده‌غه‌ى سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان لاده‌برێت.
ئه‌و بڕياره‌ى عه‌بادى دواى ئه‌وه هات، كه هه‌ردوولايه‌نى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدا له باره‌ى كردنه‌وه‌ى فڕۆكه‌خانه‌كان و شێوازى به‌ڕێوبردنيان گه‌يشتنه رێككه‌وتن.
H.B
Je salue la levée de l'embargo sur l'aéroport d'Erbil au Kurdistan d'Irak. La France se tient aux côtés du Premier ministre @HaiderAlAbadi et du Premier ministre @PMBarzani pour renforcer le dialogue national en Irak.
— Emmanuel Macron (@EmmanuelMacron) March 13, 2018