ئه‌ستێره‌یه‌كی ریال مه‌درید ستایشی مێسی ده‌كات
"شتێكی زۆر نایاب و خۆش ده‌بوو ئه‌گه‌ر له به‌رازیل مێسی هاوشانی نێیمار یاری كردبا"
كاسێمیرۆی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی ریال مه‌درید له دیمانه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ رادیۆ كۆپی ئیسپانیا، وه‌ڵامی چه‌ندان پرسی جیاوازی دایه‌وه، ده‌ڵێت: مێسی یاریزانێكی گه‌وره‌یه و گرینگیش نییه له قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ رووبه‌ڕووی كام یانه ده‌بینه‌وه جار بارسێلۆنا یان بایرن میونشن و هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه بێت لامان ئاساییه.
كاسێمیرۆ له به‌رسیڤێكدا ده‌ڵێت: مێسی كاری باوه‌ڕپێنه‌كراو ده‌كات و ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌یه، خۆزگه هاوشانی نێیمار له هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل یاری كردبا، ئه‌وكات شتێكی زۆر خۆش و نایاب ده‌بوو.
كاسێمیرۆ ده‌شڵێت: مادام من له پاڵ كریستیانۆ یاری ده‌كه‌م، ئه‌وم پێ باشترین یاریزانی جیهانه و له دوای مارسێلۆ له ژووری جلگۆڕین كریستیانۆ نزیكترین هاوڕێمه.
كاسێمیرۆ له باره‌ی په‌یوه‌ندیكردنی نێیمار به یانه‌ی ریال مه‌درید گوتی: ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌ندی به فلۆرێنتینیۆ پێرێزی سه‌رۆك یانه‌وه هه‌یه، به‌ڵام دڵنیام ده‌رگای ریال مه‌درید بۆ نێیمار كراوه.
كاسێمیرۆ گوتیشی: بۆ بردنه‌وه‌ی مۆندیالی 2018ـی رووسیا، ئه‌ڵمانیا، ئارجێنتینا و ئیسپانیا به‌ربژێرن، هه‌ڵبژارده‌كانی به‌لجیكا و فره‌نسا خاوه‌نی ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ن.
كاسێمیرۆ له وه‌ڵامێكی دیكه‌دا گوتی: له ئه‌ستێره‌كانی پێشووی ریال مه‌درید زۆر به (رائوول، رۆبێرتۆ كارلۆس و بێكهام) سه‌رسام بوومه و شێوازی یاریكردنی زینه‌دین زێدانیش لای من زۆر سه‌رنجڕاكێش و جیاواز بوو.
