سبه‌ى وێڕاى ته‌ندرووستى و په‌روه‌رده مووچه‌ى ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ش ده‌درێت
مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى ديكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس له وه‌زاره‌تى دارايى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، تايبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌ياند، سبه‌ى وێڕاى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و ته‌ندرووستى، مووچه‌ى چه‌ند وه‌زاره‌تێكى ديكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، بڕياره مووچه‌ى هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌تى كاروبارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تى دارايى و ناوخۆ و شاره‌وانى دابه‌ش بكرێت.
له نوێترين زانياريدا، وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێم راگه‌يه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه و تێيدا هاتووه، كه دواى جه‌ژنى نه‌ورۆز، مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانى ديكه دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌م زانيارييانه دواى ئه‌وه دێن، كه سه‌عد حه‌ديسى وته‌بێژى حكومه‌تى عێراق، رايگه‌ياند، سبه‌ى و دوو سبه‌ى مووچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى ته‌ندرووستى و په‌روه‌رده‌ى هه‌رێمى كوردستان دابه‌ش ده‌كرێن.
به گوێره‌ى ئه‌و بڕياره بێت له دوو رۆژى داهاتوودا، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده مووچه‌يه‌ك له لايه‌ن هه‌رێمى كوردستانه‌وه و مووچه‌يه‌كيش له لايه‌ن به‌غداوه وه‌رده‌گرێت.
