له بارهى مووچهوه حكومهتى ههرێم راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه
له بارهى دابهشكردنى مووچه و بڕى ئهو پارهيهى له لايهن بهغداوه هاتووه
K24 – ههولێر:
حكومهتى ههرێمى كوردستان له بارهى دابهشكردنى مووچه و بڕى ئهو پارهيهى له لايهن بهغداوه هاتووه، راگهيهندراوێكى بڵاوكردهوه، كه ئهمهى خوارهوه دهقهكهيهتى:
ڕاگەیەندراوێك لە سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانەوە دهربارهى مووچه
سەبارەت بەو بڕە پارەیەی كە بە نووسراوی بانكی ناوەندیی فیدراڵیی عێـراق بە ژمارە (1638) لە 19/3/2018 فەرمانی خەرجكردنی دراوە بۆ مووچەخۆرانی هەرێم و دواتریش بەڕێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانى عێراقی فیدراڵ و وتەبێـژی فەرمیی بەڕێزیان جەختیان لەسەر كردەوە، بە پێویستی دەزانین ئەم خاڵانەی خوارەوە بخەینە ڕوو:
- حكوومەتی فیدراڵی بەپێی نووسراوی سەرەوە بە ئاشكرا ئاماژەی داوە كە خەرجكردنی بڕی (317) ملیار و (540) ملیۆن و (465) هەزار دینار بۆ شایستەی داراییی گشت مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانە، بە مووچەی هێزەكانی پێشمەرگهیشەوە، نەك تەنها مووچەی تەواوی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی و حكوومەتی هەرێمی پابەند كردووە بەم شێوەیەی خوارەوە ئەم بڕە پارەیە خەرج بكات:
- أ) بڕی (281) ملیار و (724) ملیۆن و (634) هەزار دینار بۆ گشت فەرمانبەر و كارمەندانی هەرێمی كوردستان جگە لە هێزەكانی پێشمەرگە.
- ب) بڕی (35) ملیار و (815) ملیۆن و (831) هەزار دینار بۆ مووچەی هێزەكانی پێشمەرگە.
- بەپێی تەرخانكراوی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ چاودێریی كۆمەڵایەتی (الرعایة الإجتماعیة) لە هەرێمی كوردستان كە مووچەی خانەنشینانیش لەخۆدەگرێت، بڕی (1) تریلیۆن و (535) ملیار و (795) ملیۆن دینار تەرخان كراوە كە مانگانە دەكاتە نزیكەی (128) ملیار دینار، بەڵام لە نووسراوی سەرەوەی بانكی ناوەندیی عێراقیدا ئاماژەی پێ نەدراوە و فەرمانی خەرجكردنی نەدراوە.
- سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران جەخت دەكاتەوە كە تەرخانكراوەكانی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینان و سوودمەندانی كۆمەڵایەتی لە یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 كەمترە لە شایستەی داراییی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان تەنانەت بە پاشەكەوتیشەوە، بۆیە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە هەرێمی كوردستان لە توانایدا نییە مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بەو تەرخانكراوانەی ناو بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 خەرج بكات، بۆیە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بكرێت.
- بە ناچارییەوە وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەو بڕە پارەیەی لە نووسراوی سەرەوەی بانكی ناوەندیی عێراقدا هاتووە، لەگەڵ داهاتی نەوت لە هەرێمی كوردستان، مووچەی پاشەكەوتكراوی مانگی (11)ی ساڵی 2017ی مووچەخۆرانی هەرێمی پێ دەدات و دواتر لەبەر ڕۆشناییی ئەم پێشهاتانەدا چاوخشاندنەوەی پێویست بە سیستمی مووچە و دابەشكردنی بەسەر مووچەخۆراندا دەكرێت بە ڕەچاوكردنی ئەو داهاتەی كە لەبەر دەست وەزارەتی دارایی و ئابووری دەبێت.
- سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران
- 19/3/201