دوای پێنج مانگ لە رفاندنی گەنجێکی خورماتوو رزگاركرا
لە سەرەتای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە ديار نهماوه
K24 – ههولێر:
لە سەرەتای رووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەرەوە، هێمن کازم، کە لە بازگەی داقووق لە لایەن گرووپێکی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە دەستگیرکرا و بهرهو شوێنێكى ناديار راپێچكرا، تا ئهمڕۆ له دهستبهسهرى بوو و سهرهنجام ئهمڕۆ لە بەرامبەر پێدانی 15 ههزار دۆلار رزگارى بوو و گهڕايهوه ناو خێزانهكهى.
باوکی هێمن بە کوردستان24ی راگەیاند، کوڕەکەم بەهۆی ئەوەی لەو ماوەیەدا ئازاری زۆردراوە ئێستا تەندرووستی خراپە و لە ژێر چاودێریدایە.
گوتیشی: رۆژانە لە لایەن ئەو گرووپەی رفێندراوە ئازاردراوە.
روونيشيكردهوه، دوای رفاندنی ئەوان وەکوو کەسوکاری بەنیازبوونە پرسەی بۆ دابنێن، چونکە بێ ئوومێد بوونە لە گەڕانەوەی.
ئاماژهشى بۆ ئهوه كرد، له ماوهى پێنج مانگى رابردوودا، كوڕەکەی بازرگانی پێوەکراوە و چەندینجار فرۆشراوەتەوە.
سەبارەت بە چۆنيهتى ئازادکردنەکەشی ئاشکرایکرد، لە رێگەی چەند دۆست و کەسایەتییەکی شارەکەوە توانراوە شوێنی کوڕەکەی بدۆزنەوە، کە لە ناو باخێکدا لە باقووبە شاردرابوويهوە، دوای پێدانی ئەو پارەیە بەیەکتر شادبووینەوە.

