كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی "لیبیا رزگار ده‌كات"
سه‌یفولئیسلام لیبیا ده‌گێڕێته‌وه بۆ هه‌مووان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌یفولئیسلام قه‌زافی، كوڕی موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا كه له‌لایه‌ن نه‌یاره‌كانیه‌وه كوژرا، خۆی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا كاندید كردووه كه بڕیاره ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.
كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی ده‌ڵێت: "به به‌رنامه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردنه‌وه به‌شداریی ده‌كه‌م و ئامانجم ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی لیبیا بكه‌مه‌وه به ده‌وڵه‌تی هه‌مووان".
ئه‌یمه‌ن بوراس، كه راسپێردراوه به‌رنامه‌ی سیاسی بۆ كوڕه‌كه‌ی قه‌زافی دابرێژێت، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه 19/3/2018 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له پایته‌ختی تونسه‌وه گووتی: "قه‌یرانه‌كانی لیبیا به‌بێ روانگه‌ی سه‌یفولئیسلام بۆ چاره‌سه‌ر. نه چاره‌سه‌ر ده‌بن نه تێده‌په‌ڕن، چونكه به‌رنامه سیاسییه‌كه‌ی هه‌موو گه‌لی لیبیا له خۆی كۆده‌كاته‌وه. وه‌ك ئه‌وه‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی كه‌ناڵی "نشمة"ـی تونسی بڵاویكردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌یفولئیسلام به خۆكاندیدكردنی ده‌یه‌وێت وڵاته‌كه رزگار بكات و ده‌ستی بۆ هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش درێژ ده‌كات كه خێری لیبیایان ده‌وێت، جا له ناوخۆی وڵات بن یان ده‌ره‌وه".
بوراس پێشبینی ئه‌وه‌یشیكردووه، به‌هۆی ئه‌و پاڵپشتییه گه‌وره‌یه‌ی له‌لایه‌ن هۆزه‌كانی لیبیا و رۆڵه‌كانی وڵات هه‌یه‌تی، سه‌یفولئیسلام له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانیدا سه‌رده‌كه‌وێت.
خالید غوه‌یل، پارێزه‌ری سه‌یفولئیسلام رایگه‌یاند: "به فه‌رمی وه‌ك كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی لیبیا كاندید كراوه‌و ناوی خراوه‌ته لیستی كاندیدانه‌وه و مافی گه‌لی لیبیایه كێ بۆ ئه‌و پۆسته هه‌ڵبژێرێ.
پاش ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2017 سه‌یفولئسیلام قه‌زافی له زیندانی شاری زنتان له باشووری ته‌رابلووس ئازادكرا، به ئاشكرا