له خورماتوو داعش هێرشيكرده سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى
له داقووق شه‌ش كه‌س كوژران و 21ى ديكه بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
له سنوورى قه‌زاى خورماتوو، ئه‌مشه‌و داعش هێرشيكرده سه‌ر هێزێكى حه‌شدى شه‌عبى و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى سه‌خت له نێوانياندا روويدا.
به گوێره‌ى زانيارى سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كان، هێرشه‌كه‌ى داعش به توندترين هێرشى له‌و شێوه‌يه هه‌ژمار ده‌كرێت، كه له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌دا كرابێته سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى، دواى ئه‌وه‌ى مانگى رابردوو هێرشێكى خوێناويان كرده سه‌ر حه‌شد و زياتر له 20 چه‌كدارى حه‌شد كوژران.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سه‌ر رێگه‌ى داقووق-خورماتوو، له نزيك گوندى مهاوش، په‌لامارى پاسێك درا، كه سه‌رنشينه‌كانى گه‌شتيار بوون و به‌ره‌و به‌غدا ده‌گه‌ڕانه‌وه و له ئاكامدا 6 هاووڵاتى كوژران و 21 هاووڵاتى ديكه بريندار بوون.
هێرشه‌كانى داعش بۆ سه‌ر حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق، دواى ئه‌وه دێت كه له كۆتايى مانگى ديسێمبه‌رى رابردوودا حه‌يده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياند.



