ڤیراتی: مێسی په‌نجه راده‌وشێنێت و سووكایه‌تی ده‌كات و كه‌سیش سزای نادات
"ناوبژیوانان مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ن

ماركۆ ڤیراتی له دیمانه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ناوبژیوانان مامه‌ڵه‌یه‌كی نه‌رم و جیاواز له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ن، ده‌شڵێت: مێسی په‌نجه له ناوبژیوانان راده‌وه‌شێنێت و كه‌سیش سزای نادات.
ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری یانه‌ی سانجێرمان و هه‌ڵبژارده‌ی ئیتاڵیا له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی La Gazetta dello Sportـی ئیتاڵیا گوتی: له یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید، راسته من به‌هۆی كارێكی هه‌ڵه‌وه كارتی سوورم وه‌رگرم، له كاتێكدا نیوه‌ی مێسی ره‌فتاری نه‌شیاوم نه‌كرد.
ڤیراتی ده‌شڵێت: هه‌میشه ناوبژیوانه‌كان مامه‌ڵه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا بینیمان مێسی به ده‌وروی ناوبژیوان ده‌خولایه‌وه قسه‌ی ده‌كرد و په‌نجه‌ی له ناوبژیوان راده‌وه‌شاند، به‌ڵام تا ئه‌م كاته‌یش سزا نه‌درا و هه‌موولایه‌ك به‌رامبه‌ری بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد.
ڤیراتی له میانه‌ی دیمانه‌كه‌یدا، له باره‌ی چاره‌نووسی خۆی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی، گوتی: له راستیدا من ده‌مه‌وێت له پاریس بمێنمه‌وه و چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه ببمه‌وه و ده‌مه‌وێت ببمه به‌شێك له‌و پرۆژه‌یه‌ی كه سه‌رۆك و به‌رپرسانی یانه‌كه هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.

