به‌وێنه.. مه‌زارگه‌یه‌كی كاكه‌ییان له قه‌زا داقوق ته‌قێندرایه‌وه
ته‌قینه‌وه‌كه له‌و شوێنه بوو كه هه‌موو ساڵێك ئاگری نه‌ورۆزی لێ ده‌كرێته‌وه به‌ڵام ئه‌مساڵ ئاگره‌كه له‌وێ نه‌كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هاووڵاتییه‌كی گوندی زەنقەڕی سه‌ر به قه‌زای داقوق به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌مشه‌و مزارگه‌ی "سه‌ید زێبار" له‌و گونده له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قێندرایه‌وه.
.jpg)
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی خه‌ڵكی ئه‌و گونده، مه‌زارگه‌ی سه‌ید زێبار ده‌كه‌وێته سه‌ر به‌رزایی گردێكی ناوچه‌كه. ساڵانه ئاگری نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئه‌و گرده ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان 24 كه‌وتوون، له‌دوێنێوه ئه‌و مه‌زارگه‌یه بۆمبڕێژ كراوه، تاوه‌كو له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی ئاگری نه‌ورۆزدا به هاووڵاتیانه‌وه بته‌قێته‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ به‌هۆی رێگریكردن له گه‌نجانی كورد له ئاهه‌نگ و هه‌ڵكردنی ئاگرئاگره‌كه له‌و به‌رزاییه، ئاگره‌كه نه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌مشه‌و ته‌قیوه‌ته‌وه.
.jpg)
قه‌زای داقوق ده‌كه‌وێته دووری 40 كیلۆمه‌تر له باشووری شاری كه‌ركووك، دوای رووداوه‌كانی 16 ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق، هاوكات كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، چه‌كدارانی داعش هێرش و كرده‌وه‌ی خۆكوژییان له‌و ناوچانه چڕ كردۆته‌وه و، رۆژانه چه‌ندین كه‌س له خه‌ڵك و هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌بنه قوربانی.
H.B