توركیش ئێرلاین گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه
كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌وانی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانییان بۆ هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
هێلی فڕۆكه‌وانی توركیش ئێرلاین، گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به گوێره‌ی خشته‌ی گه‌شته‌كانی هێله فرۆكه‌وانییه‌كه، یه‌كه‌م گشتی فڕۆكه‌كانی له 27/3 له نێوان هه‌ولێر ئیستانبول ده‌بێت.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له هێله‌كانی فڕۆكه‌وانی لۆفتهانزی ئه‌ڵمانی و هێلی ئاسمانی نه‌مسا، بڕیاریاندا له 26 و 27ی ئادار، گه‌شته‌كانییان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
له 29ی ئه‌یلوولی 2017، به بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داخران و دوای نزیكه‌ی 5 مانگ و نیو، له 13ی ئاداری 2018 و دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، بڕیاردرا گه‌مارۆی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌كان هه‌ڵبگیرێت و گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌ستییان پێكرده‌وه.
ا. م