ته‌قینه‌وه‌یه‌كى به‌هێز ناوه‌ڕاستی شاری كه‌ركووكی هه‌ژاند
ته‌قینه‌وه‌كه له‌نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركووك روویداوه
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی گشتی شاری كه‌ركووك، له ناوه‌ڕاستی ئه‌و شاره روویدا و هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن.
ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییه به كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، تائێستا نازانرێت ته‌قینه‌وه‌كه له‌ڕێگه‌ی چییه‌وه ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام گومانی زۆر هه‌یه له‌ڕێگه‌ی بۆمبی چێندراوه‌وه ئه‌نجام درابێت.
هه‌وره‌ها گوتیشی، شوێنی رووداوه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆ دراوه و، چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی تیمی پسپۆرانی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی و سه‌گی پۆلیسین، بۆئه‌وه‌ی پشكنین بۆ ئه‌و شوێنه بكه‌ن و گوتی: دوای دڵنیابوونه‌وه و ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه، زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كه‌ن.
وه‌ك په‌یامنێری كوردستان 24 دووپاتیكرده‌وه، له رووداوه‌كه‌دا هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و، تائێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه رانه‌گه‌یاندووه.
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، رۆژانه چه‌ندین ته‌قینه‌وه و هێرشی خۆكوژی له‌و ناوچانه ئه‌نجام ده‌درێن، به‌و هۆیه‌شه‌وه چه‌ندین كه‌س ده‌بنه قوربانی.
H.B