روونكردنه‌وه‌یه‌ك له سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستانه‌وه له‌باره‌ی مووچه
سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان: حكوومه‌ت به‌شێكی زۆری كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی داواكارییه‌كانی كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی سه‌باره‌ت به مووچه، سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی داواكارییه‌كانمان ده‌داته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌ی سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستاندا هاتووه، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی پێداوین، پێداچوونه‌وه بۆ مووچه‌ی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی بكات" و روونیشی كردۆته‌وه، "له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا پێداچوونه‌وه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندروستی ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌ختیش كراوه‌ته‌وه، "به‌شێكی زۆری كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن".
به‌ر له چه‌ند رۆژێك سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه و باشكردنی بژێوی فه‌رمانبه‌رانی ته‌ندرووستی، یاداشتێكیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردبوو.
H.B