بڕیار لە كەمكردنەوەی پاشەكەوتی مووچە دەدرێت
لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران یەكلایی دەكرێتەوە
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بۆ بڕیاردان لەبارەی کەمکردنەوەی پاشکەوتی مووچە کۆدەبێتەوە.
سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24 راگەیاند: "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و لەسەر بنەمای ئەو داهاتانەی هەیە، حکوومەت لە بەرژوەندی فەرمانبەران بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی پاشکەوتی مووچە دەدات".
سەرچاوەکە ئاماژەی کرد: "لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز پرۆژەیەك دانراوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ یەکلاکەرەوە دەبێت و بۆ بڕیاردان لەسەر کەمکردنەوەی پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران".
ھەر پەیوەست بەو پرسە، سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان24 هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند: "لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز، پێشنیازی باش خراوەتەروو، بڕیارە ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دا بڕیار بدرێت بە پێداچوونەوەی پاشکەوتی مووچە و بێگومان هەر پێداچوونەوەیەکیش بکرێ لە بەرژەوەندی مووچەخۆران، لەسەر بنەمای داهاتی بەردەست دەبێت".
بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان24، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا هەموو داهاتەکانی ھەرێمی كوردستان دەخرێنە روو، هەروها هەوڵدەدرێ هەر 30 رۆژ جارێک مووچە بدرێت.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، كه‌مترين رێژه‌ى پاره‌ى پاشه‌كه‌وتكراو داده‌به‌زێنرێت بۆ له %10ى مووچه و زۆرترينيشى ده‌گاته رێژه‌ى %30ى مووچه. ئه‌مه له كاتێكدايه پێشتر بۆ هه‌ندێك پله‌ى وه‌زيفى رێژه‌كه گه‌يشتبووه نزيكه‌ى له %70ى مووچه‌كانيان.
به‌و پێيه، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌رێك مووچه‌ى 500 هه‌زار دينار بێت، رێژه‌ى له‌سه‌دا 10ى مووچه‌كه‌ى پاشه‌كه‌وت بكرێت، ته‌نيا 50 هه‌زار دينارى لێ كه‌مده‌كرێته‌وه.
لە لایەكی دیكە نورى عوسمان، جێگرى سه‌رۆكى فه‌رمانگه‌ى هاوئاهه‌نگى و به‌دواداچوون له ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران به هه‌فته‌نامه‌ى (باس)ى راگه‌ياندووه: "وه‌زاره‌تى دارايى خه‌ريكى ديراسهتێكه بۆ پرسى پێداچوونه‌وه‌ى مووچه به گوێره‌ى ئه‌و داهاته‌ى له ده‌ستى حكوومهتدايه".
پێش نه‌ورۆز، حكوومه‌تى عێراق بڕى 317 مليار دينارى وه‌ك بڕێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ى هه‌ولێر كرد و وه‌زاره‌تى دارايى و ئابوورى حكوومه‌تى هه‌رێميش رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان به بێ پاشه‌كه‌وتى مووچه پێويستى به 900 مليار ديناره، به‌ڵام به گوێره‌ى سيستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه، هه‌رێم پێويستى به 590 مليار ديناره بۆ دابينكردنى مووچه.
حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، مووچه‌ى چوار مانگى له ساڵى 2015 به هيچ شێوه‌يه‌ك نه‌داوه‌ته مووچه خۆران و له 2016شدا كۆى گشتى ساڵه‌كه مووچه‌ى به پاشه‌كه‌وت داوه و له 2017شدا هێشتا 11 مانگى به پاشه‌كه‌وته‌وه داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام هێشتا مووچه‌ى مانگى 12ى نه‌داوه. بۆ 2018ش تا ئێستا حكوومه‌تى هه‌رێم هيچ مووچه‌يه‌كى نه‌داوه‌ته فه‌رمانبه‌ران.
ھ.م