بەڕێوبەری نوێی پۆلیسی کەرکووک دەست به‌كارده‌بێت
له شوێنی خه‌تاب عومه‌ر ده‌ست به‌كار ده‌بێت
K24 - كه‌ركووك:
عه‌مید عه‌لی كه‌مال، وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی كه‌ركووك، له شوێنی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر، ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك، ئه‌مڕۆ راكان جبووری، پارێزگاری كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، پێشوازی له به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیس كردووه و پیرۆزبایی ده‌ست به‌كاربوونی لێكردووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه پێشتر نووسراوێك، به واژۆی قاسم ئه‌عره‌جی، وه‌زیری ناوخۆی عێراق له راگه‌یاندنه‌كان بڵاوبووه‌وه و كه تێیدا بڕیاری گۆڕینی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووكی ده‌ركردبوو، به‌ڵام ئه‌و كات، عه‌قید ئه‌فراسیاو كامیل، گوته‌بێژی پۆلیسی كه‌ركووك، نووسراوه‌كه‌ی به ساخته وه‌سف كرد و رایگه‌یاند، هیچ شتێكیان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه.
هه‌ر به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌وكات، عه‌مید عه‌لی كه‌مال وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیس له شوێنی عه‌مید خه‌تاب عومه‌ر ده‌ستنیشان كرابوو.
عه‌مید عه‌لی كه‌مال، كوردی فه‌یلییه و خه‌ڵكی شاری خانه‌قینه، پێشتریش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی كه‌ركووك كاریكردووه و ئێستاش وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری نوێی پۆلیسی پارێزگاكه ده‌ست به‌كار ده‌بێت.
خه‌تاب عومه‌ر، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و پۆسته‌ی پارێزگاكه‌دابوو و له رۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و داگیركردنی شاره‌كه له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شد و هێزه عێراقییه‌كان، رێگه نه‌درا له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا به كوردی قسه بكات.
ا. م