حوسێن مەدەنی كەسایەتی سیاسی رۆژھەڵاتی كوردستان به‌هۆى رووداوى هاتوچۆ بريندار بوو
ره‌وشى ته‌ندرووستى ناجێگيره
K24 – هه‌ولێر:
له ئه‌نجامى رووداوێكى هاتوچۆدا، كه‌سايه‌تى و لێكۆڵه‌رى سياسى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، حوسێن مه‌ده‌نى بريندار بوو و دواى گه‌ياندنى بۆ نه‌خۆشخانه، به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، ره‌وشى ته‌ندرووستى حوسێن مه‌ده‌نى، ناجێگيره.
رووداوه‌كه، دواى نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى ئازار/ مارسى 2018، له شارۆچكه‌ى كۆيه روويداوه.
سه‌رچاوه‌يه‌ك له حزبی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند، دۆخی تەندروستی حوسێن مەدەنی و ھاوسەرەكەی ناجێگیرە، لەئێستادا لە نەخۆشخانەی كۆیە لەژێر چاودێری پزیشكدان.
حوسێن مەدەنی لەساڵی 1938 لە مھاباد لەدایكبووە، لەساڵی 1963 بۆ ماوەی دوو ساڵ بەشداری لە شۆڕشی باشووری كوردستان كردووه.
دواتر لە رۆژھەڵاتی كوردستان وەكوو ئەندامی سەركردایەتی و دەفتەری سیاسی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران چالاكی كردووە.
حوسێن مەدەنی ماستەری لە جوگرافیا ھەیە، شارەزاییەكی زۆری لە ژجيۆپۆلیتیكی كوردستان و ناوچەكه بەگشتی ھەیە، چەندین كتێبی لەسەر جیۆپۆليتیكی كوردستان نووسیوە، گرنگترینیان "كوردستان و ستراتیژی دەوڵەتان"ـە كە لە دوو به‌رگدا بڵاوكراوەتەوە.
ئ.ر