12 بومه‌له‌رزه سنووری پارێزگای سلێمانییان هه‌ژاند
چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بوو
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 12 بومه‌له‌رزه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك سنووری پارێزگای شاری سلێمانییان هه‌ژاند و، گوڕه‌كه‌ی گه‌یشته سه‌رووی 3 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر.
به‌گوێره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌ی هه‌رێم، چه‌قی بومه‌له‌رزه‌كه له سنووری نێوان باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بووه و، گوڕی سه‌رجه‌م بومهلهرزهكانیش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه تۆماركراون.
هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، بومه‌له‌رزه‌كه شاری خانه‌قینیشی گرتۆته‌وه و گوڕه‌كه‌ی 3 پۆینت 7 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر بووه، له‌كاتێكدا له‌ره‌ی بومه‌له‌رزه‌كه له شاری كه‌لار و ناوچه‌ی گه‌رمیان گوڕه‌كه‌ی گه‌یشتۆته 2 پۆینت 8 پله به‌گوێره‌ی پێوه‌ری رێخته‌ر.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه، چه‌ندین بوومه‌له‌رزه ناوچه جیاوازه‌كانی باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی گرتۆته‌وه و، به‌و هۆیه‌شه‌وه له مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو، زهره و زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنابوو.
H.B