ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى موچه كۆتايى به ناڕه‌زايه‌تييه‌كان هێنا
ئه‌نجوومه‌نه‌كه: بڕياره‌كه‌ى حكومه‌ت باری سەختی گوزەرانی خەڵك سووك دەكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى پاشه‌كه‌وتى مووچه، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌ى ئه‌مڕۆ حكومه‌ت ده‌ريكردووه، بارى سه‌ختى گوزه‌رانى خه‌ڵك سووك ده‌كات، بۆيه، خۆپيشاندان و ناڕهزايهتييهكانمان راده‌گرين.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: " ئەنجوومەن لەو قۆناغەدا گردبوونەوەو ناڕەزایەتییەكانی رادەگرێت، بەڵام لەداهاتوودا لەژێر ناو‌و ئامانجی دیكەدا لەچالاكییە مەدەنی و دیموكراسییەكانی بەشێوازی خەباتی مەدەنی بەردەوام دەبێت".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بەهەموو لایەكی رادەگەیەنین هەرچەندە خواستی ئەنجومەنەكەمان هەڵوەشاندنەوەی تەواوی ستەمی پاشەكەوتی نایاسایی مووچە بوو، بەڵام راگەیاندنی ئەمڕۆی سیستەمی پاشەكەوتی مووچە، لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان، تارادەیەك هەندێك لەباری سەختی گوزەرانی خەڵك سووك دەكات".
ئه‌م راگه‌يه‌ندراوه، دواى ئه‌وه دێت، كه ئه‌مڕۆ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى ده‌ستكاريكردنى مووچه‌ى راگه‌ياند و به‌ڵێنيدا، له كاتى زيادبوونى داهاتدا، ئه‌و بڕه‌ى له پاشه‌كه‌وتى مووچه كه ماوه نهيهێڵێت.
ئ.ر