توركیا دووباره هێزی بازووی خۆی وه‌بیر عێراق ده‌هێنێته‌وه
توركیا: ئه‌گه‌ر عێراق رێگری له چالاكییه‌كانی په‌كه‌كه نه‌كات ئه‌وا ئه‌نقه‌ره چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی توركیا جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته عێراق رێگری له چالاكییه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه له‌ناو خاكه‌كه‌ی بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌نقه‌ره ئه‌و ئه‌ركه ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێداگیری له‌سه‌ر گرنگی دوورخستنه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی كورد له مونبج كردۆته‌وه و هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان كرد.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ر له چه‌ند رۆژێك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كۆنترۆڵكردنی شاری عه‌فرینی رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن سوپای وڵاته‌كه‌ی و چه‌كدارانی گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێن، راگه‌یاند و، دواتریش بۆ چه‌ندین جاره به پاساوی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كرده‌ی سه‌ربازی له شنگال و قه‌ندیل ده‌كات و، رۆژانه گوشاره‌كانی وه‌بیر حكوومه‌تی عێراق ده‌هێنێته‌وه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سوپای وڵاته‌كه‌ی له چه‌ندین ناوچه‌ی سنووری هه‌رێمی كوردستان 10 تا 20 كیلۆمه‌تر هاتوونه‌ته ناو خاكی هه‌رێم و، شه‌ڕ و پێكدادانی سه‌خت له‌و ناوچانه ده‌گوزه‌رێن، به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی برادۆست و سنووری ئامێدی.
هه‌رچه‌نده رۆژی سێشه‌ممه، مه‌حما خه‌لیل، قایمقامی قه‌زای شنگال كشانه‌وه‌ی یه‌كجاری گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له شنگال و كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانی راگه‌یاند، به‌ڵام دووباره توركیا هه‌ره‌شه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه ده‌كات.
H.B