دژەتیرۆری عێراق دوا ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک هێنایە خوارەوە
K24 - كهركووك:
شەوی ڕابردوو لە لایەن دژە تیرۆری عێراقەوە کەسوکاری شەهید دەشتی، کە گۆڕەکەی لە گۆڕستانی شێخ محیەدینی گەڕەکی ئیمام قاسمە و لەتەنیشت تەکییەی تاڵەبانییە ئاگەدار کراونەتەوە، کە ئەو ئاڵایەی لەسەر مۆنیومێنهكهیه لایبدەن، ئەگەرنا خۆیان دهیهێننه خوارهوه.
ئەحمەد عەزیز، برای شەهید دەشتی و بەرپرسی ژووری ناوچە دابڕاوەکانی بزووتنەوەی گۆڕانیشە، بە کوردستان24ی راگەیاند، دوای ئاگادارکردنەوەمان، ئێمەش وەکو کەسوکاری شەهید دەشتی، بەناچاری ئاڵاکەمان لاداوە، چونکە وەک خۆی دەڵێت: "کورد هیچ دەسەڵاتێکی لەشارەکە نییە و نەیانتوانیوە ئەو داواکارییە جێبەجێ نەکەن".
.jpg)
برای ئهو شههیده نیگەرانی خۆیشی نیشاندا لەوەی لە هەموو دنیا رێگە بەوە دراوە لەماڵ و شوێنە تایبەتەکان هاووڵاتی دەتوانێت گوزارشت لە ئازادی و پیرۆزییەکانی خۆی بکات، بەڵام لە کەرکووک ئەوە قەدەغەکراوە.
ئەوەشی وت: "شەهید دەشتی موڵکی هەموو کوردە و لەسەر گۆڕەکەشی نووسیومانە شەهیدی رزگاری کوردسان و کەرکووکە، شەهیدی کوردستانە و بەهۆی کوردبوونییەوە شەهیدکراوە، بۆیە ئەمکارە جێگای نیگەرانی هەموو کوردێکە.
شەهید دەشتی عەزیز جێگری بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی میقداد بوو، لە19ی 3ی ساڵی 2005 دوای بەشداریکردنی لە مەراسیمی بەڕێخستنی تەرمی یەکێک لە پاسەوانەکانی کە ئەویش شەهیدکرابوو، لەڕێگەی کۆڕنیش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو، خۆی و دوو هاوڕێی دیکەی شەهیدبوون.
.jpg)
له دوای 16ی ئۆكتۆبهری 2017هوه، شاری كهركووك و ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیدارهی ههرێم، بههاوكاری چهند بهرپرسێكی دیار، لهلایهن میلیشیاكانی حهشد و هێزه عێراقییهكان داگیركرا، دواتریش ئاڵای كوردستان له تهواوی ئهو ناوچانه قهدهخهكرا و دوێنێش دوایین ئاڵای عێراق لهسهر مۆنیومێنتی ئهو شههیده هێنرایه خوارهوه.
.jpg)
ا. م