سه‌نديكاى كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى: ئاوه‌دانى بخه‌نه‌وه ناوه‌نده ته‌ندروستیيه‌كان و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانتان
چيديكه "نه‌بنه فاكته‌رى سزادانى خه‌ڵكى سته‌مدیده‌ى ئه‌م گه‌له"
K24 – هه‌ولێر:
سه‌نديكاى كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى، له به‌ياننامه‌يه‌كدا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى بايكۆتى كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى راگه‌ياند و داواى لێ‌كردن، "نه‌بنه فاكته‌رى سزادانى خه‌ڵكى سته‌مدیده‌ى ئه‌م گه‌له".
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى سه‌ربارى ئه‌و هه‌موو بار گرانى و نا ئارامیه ده‌روونیه‌ى تێدا ده‌گوزه‌ران به‌رده‌وام بوون له خزمه‌تى هاووڵاتیان و گه‌وره‌ترین فاكته‌رى وره به‌رزى هێزى پێشمه‌رگه بوو له شه‌ڕى دژ به تیرۆرستانى داعش هیچ پێ زانینێكیان به شایسته پێ نه‌بیندرا، له لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه له باش كردنى بارى بژێوى ژیانیان، به‌و بڕه پاره‌شه‌وه كه له لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى فیدراڵه‌وه دابین كرا بۆ مووچه‌كانیان".
هه‌روه‌ها هاتووه: "پێویسته حكومه‌تى هه‌رێم میكانیزمێكى درووست دیاريبكات بۆ گێڕانه‌وه‌ى قه‌رزه‌كانى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى كارمه‌ندانى ته‌ندرووستى ".
له به‌شێكى ديكه‌ى به‌ياننامه‌كه‌دا، سه‌نديكاكه داوايكردووه، "وه‌زاره‌تى ته‌ندرووستى جیاوازى نه‌كات له نێوان توێژه‌كانى ناوه‌ندى ته‌ندروستى له كاتى بوونى هه‌ر ئیمتیازێك كه له لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌وه دابین ده‌كرێت"، وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ بوونى جياوازى له رابردوودا.
له كۆتايى به‌ياننامه‌كه‌دا سه‌نديكاكه داوايكردووه، بايكۆت بشكێنرێت و تێيدا هاتووه: "ئاوه‌دانى بخه‌نه‌وه ناوه‌نده ته‌ندرووستیيه‌كان و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر كاره‌كانتان. نه‌بنه فاكته‌رى سزادانى خه‌ڵكى سته‌مدیده‌ى ئه‌م گه‌له".
شكاندنى بايكۆت دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند رۆژى رابردوودا له زۆربه‌ى نه‌خۆشخانه و بنكه ته‌ندرووستييه‌كان هاووڵاتيانى نه‌خۆش دووچارى ره‌وشێكى دژوار بوونه‌وه به هۆى ئه‌وه‌ى هيچ پزيشكێك ئاماده نه‌بوو چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش به نه‌خۆشان بكات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان هه‌واڵى مه‌رگى هاووڵاتييه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه له سنوورى كه‌لار به هۆى به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى خوێنه‌وه گه‌يه‌ندرابووه نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به هۆى بايكۆته‌وه، چاره‌سه‌ر نه‌كرابوو و ناچار گه‌يه‌ندرابوويه خانه‌قين، به‌ڵام له رێگه گيانى له‌ده‌ستدا.