نێچیرڤان بارزانی و یان كۆبیچ جه‌خت له دیالۆگی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه
نێچیرڤان بارزانی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و یان كۆبیچ، نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری، جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به دیالۆگی جددیتر له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كرایه‌وه.
كۆبیچ خۆشحاڵیی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌نگاوه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان ده‌ربڕی، ئاماده‌ییی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیشی له‌مباره‌یه‌وه بۆ هه‌ر هاویكارییهك نیشاندا.
له دیداره‌كه‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، نێرده‌ی تایبه‌تیی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پوخته‌یه‌كی له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو زه‌مینه‌سازی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و گردبوونه‌وه‌ی دوێنێی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ واژۆكردنی به‌ڵگه‌نامه‌ی شه‌ره‌ف، دوایین پێشهاته‌كانى بارودۆخی ناوچه‌كه، پشتگیریى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، پێشكه‌ش كرد.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، سوپاسی هه‌وڵه‌كانی كۆبیچ له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا و پشتگیرى له دیالۆگى هه‌ردوولا كرد، كه به‌هۆیه‌وه به‌شێك له كێشه‌كان چاره‌سه‌ر كراون. هه‌روه‌ها به‌شداریی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستانی له گردبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی هێزه سیاسییه‌كانی عێراقدا، به پشتگیرییه‌ك بۆ پرۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق زانی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا نێچیرڤان بارزانی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له كاتی خۆیدا كرده‌وه، سه‌باره‌ت به ئاواره‌كانیش، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، هه‌ندێك له ئاواره‌كان گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و ناسه‌قامگیری ناوچه‌كانیان، به ناچاری گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌مپه‌كان، به پێویستیشی زانی حكوومه‌تی عێراق به هاوكاریی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌ته بكات.
H.B