حكومه‌تى توركيا: رێگه‌ناده‌ين فه‌ره‌نسا هاوكارى يه‌په‌گه بكات
ئه‌وانه له‌جێی دۆستایه‌تیی توركیا، دۆستایه‌تیی رێكخراوی تیرۆرستی هه‌ڵده‌بژێرن
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ڵوێستى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا، بۆ پشتيوانيكردنى هه‌سه‌ده له منبج، توركياى نيگه‌ران كردووه و له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ به‌كر بۆزداغ، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيران و گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا رايگه‌ياند، رێگه ناده‌ين فه‌ره‌نسا هاوكارى يه‌په‌گه بكات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيى بڵاويكرده‌وه، به‌كر بۆزداغ رايگه‌ياندووه، "ئه‌وانه‌ی له‌جێی دۆستایه‌تیی توركیا، دۆستایه‌تیی رێكخراوی تیرۆرستی هه‌ڵده‌بژێرن، ئه‌وانه‌ی له‌جێی هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی توركیا، هه‌ماهه‌نگی و هاوخه‌میی رێكخراوی تیرۆرستی ده‌كه‌ن، له‌كۆتاییدا دۆسته‌كانیان له‌گه‌ڵ رێكخراوه تیرۆرستییه‌كاندا پێكه‌وه له‌ده‌ستده‌ده‌ن".
بۆزداغ ئه‌وه‌شى وتووه: "ئەگەر بێت‌و لەسەر مێزێک دانوستان و هاوکاری ئەو رێکخراوە تیرۆریستیانە بکەن، کە تورکیايان کردووەتە ئامانج، ئەوە چاوەڕوانی ئەوە بن کە تورکیا مامەڵەی هاوشێوەیان لەگەڵدا بکات. هیوادارین فەرەنسا بەبێ رەچاوکردنی ئەم راستییە هەنگاو نەنێت".
ئه‌م لێدوانه‌ى گوته‌بێژى حكومه‌تى توركيا دواى ئه‌وه دێت، كه سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركياش ره‌تيكرده‌وه رازى بێت سوپاى فه‌ره‌نسا رووبكاته منبج، كه توركيا داواى چۆڵكردنى له يه‌په‌گه ده‌كات.
ئيبراهيم كالن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، "ئه‌نقه‌ره لێدوانى ماكرۆن بۆ جێگيركردنى هێزى فه‌ره‌نسى له منبج ره‌تده‌كاته‌وه".
گوتيشى: "هه‌وڵه‌كانى ماكرۆن بۆ نێوه‌ندگيرى له نێوان هه‌سه‌ده و توركيا ره‌تده‌كه‌ينه‌وه".
كالن، ئه‌وه‌شى گوت: "پێويسته ئه‌و وڵاتانه‌ى وه‌ك دۆست له لايه‌ن توركياوه په‌سند كراوون، روانگه‌ى خۆيان بۆ تيرۆر بگۆڕن".
ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌ى توركيا، دواى ئه‌وه دێن، كه سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێل ماكرۆن رايگه‌ياند، سوپاى وڵاته‌كه‌ى ره‌وانه‌ى منبج ده‌كات.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى (فرانس پرێس)، بڵاويكرده‌وه، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا دوێنێ پێنجشه‌ممه پێشوازيكردووه له شاندێكى نوێنه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب.
كۆشكى ئيليزێ له‌و باره‌يه‌وه، رايگه‌ياند، ماكرۆن پێشنيازى نێوه‌ندگيرى نێوان توركيا و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده)ى كردووه.
هه‌ر به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌ى سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، ماكرۆن، پشتيوانى وڵاته‌كه‌ى بۆ سه‌قامگيرى له باكوورى سووريا دووپاتكردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌ڵێنانه‌ى فه‌ره‌نسا دواى ئه‌وه دێت، كه سوپاى توركيا و ميليشيا هاوپه‌يمانه‌كانى له 18ى ئازار/ مارسى 2018، دواى 58 رۆژ له به‌رگرى هێزه كوردييه‌كان، توانيان شارى عه‌فرين داگيربكه‌ن و به‌و هۆيه‌وه هه‌زاران هاووڵاتى ده‌ربه‌ده‌ر بوون و شاره‌كه‌ش رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى تاڵانكارى و وێرانكردن بوويه‌وه.
هاوكات، شه‌وى رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، له وتارێكدا رايگه‌ياند، له سووريا ده‌كشێينه‌وه و با وڵاته‌كانى ديكه چاره‌سه‌رى كێشه‌ى سووريا بكه‌ن.
پشتيوانييه‌كانى فه‌ره‌نسا له هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) له كاتێكدايه توركيا به نيازه ئه‌و هێزانه له رۆژئاواى فورات نه‌هێڵێت و سوپاى وڵاته‌كه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر منبج.
ئ.ڕ