ڤيديۆ.. له ئه‌سيوپيا ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى به هاوڕێيه‌تى كه‌متيار بژێوى ژيان دابين ده‌كه‌ن
و شه‌وان ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خواردن بده‌نه كه‌متياره‌كان.
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له خه‌ڵكى شارى هررى ئه‌سيوپيا به‌وه ناسراوون كه دۆستايه‌تى كه‌متيار ده‌كه‌ن و شه‌وان ده‌چنه ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ى خواردن بده‌نه كه‌متياره‌كان.
دۆستايه‌تى كه‌متيار بووه‌ته رێگه‌يه‌ك بۆ په‌يداكردنى بژێوى ژيان و زۆرێك له‌و گه‌شتيارانه‌ى روو له ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، شه‌وان له‌گه‌ڵ دۆستانى كه‌متياردا ده‌چنه ده‌ره‌وه و يارى له‌گه‌ڵ كه‌متياره‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د يوسف، ته‌مه‌نى 23 ساڵه و بووه‌ته هاوڕێى كه‌متياره‌كان و شه‌وان خواردنيان بۆ ده‌بات و هه‌ندێكجار نه‌ك هه‌ر به ده‌ست، به‌ڵكو به ده‌ميش خواردن ده‌داته كه‌متياره‌كان. ئه‌وه‌ش زياتر سه‌رنجى گه‌شتيارانى راكێشاوه.
يوسف باس له‌وه ده‌كات، باوكيشى ئه‌و كاره‌ى كردووه و زياتر له 40 ساڵ هاوڕێيه‌تى كه‌متياره‌كانى كردووه.
باسى له‌وه‌شكردووه، باوكى سه‌گى هه‌بووه و جارێكيان گۆشتى بۆ سه‌گه‌كه‌ى كڕيوه و كه‌متيارێك لێى بردووه و ئيتر كه‌متياره‌كه فێر بووه هه‌موو شه‌وێك هاتووه‌ته لاى ماڵيان بۆ گۆشت.
هه‌روه‌ها گوتى: رۆژێكيان باوكم پاره‌ى نه‌بووه، گۆشت بۆ كه‌متياره‌كه بكڕێت و دواتر بينيويه‌تى كه‌متياره‌كه له ده‌وروبه‌رى ماڵمان چاڵ هه‌ڵده‌كه‌نێت و به دواى خواردندا ده‌گه‌ڕێت، باوكم ناچار بووه، پاره له دراوسێكان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گۆشتى بۆ بكڕێت و ئيدى چيرۆكى دۆستايه‌تى ئه‌و كه‌متيارانه درووست بووه.
كه‌متيار به‌وه ناسراوه راوى به كۆمه‌ڵ ده‌كه‌ن و خێرايى له كاتژمێرێكدا 60 كيلۆمه‌تره و به‌وه‌ش ناسراوه، كه به زيندوويى په‌لامارى نێچيره‌كانى ده‌دات و به‌ر له‌وه‌ى بيخنكێنێت گۆشتى جه‌سته‌ى لێده‌كاته‌وه و به‌و جۆره به ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌وه نێچيره‌كانى گيان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
ئ.ڕ