"پارێزگاری سەپێندراو ماڵی خەڵك وێران دەكات"
دۆخی كەركووك دەشوێنن
K24 - ھەولێر
پارێزگاری كەركووك بە وەكالەت، به مهبهستی بانگهشهی ههڵبژاردن، گهڕهكه كوردییهكان دهكاته ئامانج.
محهمهد خورشید، بهرپرسی لقی 3ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە كوردستان24 راگەیاند: "بڕیاری رووخاندنی خانووی ھاووڵاتیانی كورد لەژێر ناوی زێدەڕۆیی لە كەركووك، ئەوە دەگەیەنێت، كە پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك دەیەوێت، بۆ بانگەشەی ھەڵبژاردن گەڕەكە كوردییەكان بكاتە ئامانج، رەنگە لەسەرەتادا دوكانەكان بروخێنن و دواتر دەست دەكەن بە رووخاندنی خانووی ھاووڵاتیان".
گوتیشی: "دۆخی كهركووك زۆر خراپه و له چهند رۆژی رابردوو چهندین هێرش روویداوه و لایەنی كەم 5 كوژراو و برینداری ھێزەكانی عێراق لەناو كەركووك ھەبووە، جگە لەوەش چەكدارانی داعش لە گوندەكان چوونەتە سەر خەڵك و كوشتن و گرتنیان دەستپێكردووەتەوە".
محهمهد خورشید، ئەوەشی خستەڕوو: "دۆخی كەركووك، جگە لە ھێزی پێشمەرگە بە ھیچ ھێزی دیكە ناپارێزرێت، ئەوەش لە رابردوودا دەركەوتووە".
لە چەند رۆژی رابردوودا پارێزگاری بە وەكالەتی كەركووك، بڕیاریداوە، لەژێر ناوی زێدەڕۆیی خانووی ھاووڵاتیانی كورد لە كەركووك بروخێنن.
لە 16 ئۆكتۆبەری ساڵی2017، حەشدی شەعبی و سوپای عێراق بە ھاوكاری ئێران، شاری كەركووكیان داگیركرد.
ھ.م