ئه‌و كه‌سه ئاشكرا بوو كه جانتا پاره‌كه‌ی قه‌زافی بۆ سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا بردووه
وه‌رگێڕه‌كه‌ی پێشووی قه‌زافی زانیاری نوێ له‌باره‌ی پاڵپشتی دارایی قه‌زافی له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ساركۆزی ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له موعه‌مه‌ر قه‌زافی، سه‌رۆكی كوژراوی لیبیا، ورده‌كاری نوێ ده‌رباره‌ی دۆسێی گه‌نده‌ڵی نیكۆلا ساركۆزی، سه‌رۆكی پێشووتری فه‌ڕه‌نسا ئاشكرا ده‌كات و باسی ئه‌و پاره‌یه ده‌كات كه له قه‌زافی وه‌رگرتووه.
وه‌رگێڕی پێشووی قه‌زافی به‌ناوی سه‌فیر موفتاح میسووری ده‌ڵێت: "زیاد ته‌قییه‌دین كه سه‌رمایه‌دارێكی لوبنانییه، به‌ده‌ستی خۆی جانتا پاره‌كانی قه‌زافی بۆ نیكۆلا ساركۆزی بردووه".
وه‌رگێڕه‌كه‌ی پێشووی قه‌زافی به ئاژانسی سپوتنیكی رووسی گوتووه: "مانگی مارسی ساڵی 2011 رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی له موعه‌مه‌ر قه‌زافی پرسیوه، ئایا پاڵپشتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی ساركۆزیت كردووه؟، ئه‌ویش گوتوویه‌تی به‌ڵێ".
كاتێكیش رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه پرسیوویه‌تی چه‌ند پاره‌ت داوه؟، له وه‌ڵامدا قه‌زافی گوتوویه‌تی: "سبه‌ینێ پێت ده‌ڵیم".
به‌ڵام رۆژنامه‌نووسه‌كه گوتوویه‌تی من سبه‌ینێ ده‌ڕۆمه‌وه، قه‌زافیش گوتوویه‌تی، ژماره‌كه‌ت و ئیمه‌یله‌كه‌ت جێبهێڵه، جه‌نابی پرۆفیسۆر، كه مه‌به‌ستی وه‌رگێڕه‌كه‌ی بووه، ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌و ژماره‌كه‌ت پێده‌ڵێت".
میسووری ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاتێك قه‌زافی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌نووسێكی پرتوگالی گفتوگۆی كردووه و له‌باره‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ پاڵپشتی ساركۆزی پێشكه‌شیكردووه، سه‌رۆكی لیبیا گوتوویه‌تی: "بڕی 20 ملیۆن یۆرۆم داوه‌تێ، ئه‌و كاته داوای له منیش كرد، رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ش ئاگادار بكه‌مه‌وه‌و ژماره‌كه‌یش به‌وان بده‌م و هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه نه‌ڵێم. ته‌نانه‌ت موعه‌مه‌ر قه‌زافی خۆی و سه‌یفولئیسلامی كوڕی، چه‌ند جارێك پێش ئه‌وه‌ی قه‌زافی بكوژرێت له میدیاكانه‌وه باسی ئه‌و پاره‌یان كردووه، به‌ڵام باسی ئه‌وه‌یان نه‌كردووه كه زیاد ته‌قییه‌دین سه‌رمایه‌داری بوبنانی به‌ده‌ستی خۆی جانتا پاره‌كه‌ی بۆ ساركۆزی بردووه".