ئالێگری: ده‌مانه‌وێت سێشه‌ممه شكست به باشترین یانه‌ی جیهان بهێنین
ئالێگری: ئه‌گه‌ر ئه‌م كاره بكه‌ین ده‌توانین له ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه
.jpg)
ئالێگری راهێنه‌ری یوڤێنتۆس له باره‌ی یارییه قورسه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌رامبه‌ر ئه‌یسی میلان وه‌ڵامی چه‌ندان پرسیاری دایه‌وه، زۆرینه‌ی پرسیاره‌كانیش تایبه‌ت بوو به یارییه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید.
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری ئه‌یسی میلان ده‌ڵێت: ئاواتی ئێمه له یارییه‌كان به گشتی گۆڵ تۆماركردنه، به جۆریك بتوانیین ئه‌نجامی یارییه‌كان مسۆگه‌ربكه‌ین، ئه‌گه‌ر توانیمان ئه‌و كاره بكه‌ین، كه‌واته له به ده‌ستیهێنانی سێ خاڵ و ركابه‌ریكردن له سه‌ربردنه‌وه ی نازناوه‌كه نزیكن، ته‌نانه‌ت ده‌توانین رۆژی سێشه‌ممه‌ش به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید سه‌ركه‌وتووبین.
ئالێگری گوتیشی: ئێستا ئیمه ته‌نیا دوو خاڵ له پێش ناپۆلین، پێویسته جیاوازییه‌كه فراوان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی له پێشه‌نگایه‌تی به‌رده‌وام بین، رووبه‌ڕووبوونه‌ویه میلان ئاسان نییه، میلان هه‌موو كات یانه‌كه‌ی سه‌خته، له‌وه‌ش تیده‌گه‌ین ئامانجی یانه‌كه چییه.
ئالێگری ده‌شڵێت: یاریكردنی هیگواین و دیبالا به‌یه‌كه‌وه سه‌ره‌تا كاریكی ئاسان نه‌بوو، چونكه شێوازی یاریكردنی هیگواین جیاواز بوو، هه‌ڵبه‌ت دیبالا له‌گه‌ڵ مانزۆكیچ زیاتر خۆی گونجان دبوو، به‌ڵام ئێستا ده‌توانم بڵیم هه‌موو شتێك ئاساییه و یاریزانه‌كان گونجاێكی ته‌واو له نێوانیان به‌دی ده‌گكریت،
ده‌رباره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه ریال مه‌درید، ئالێگری گوتی: ئێوه ده‌زانن یارییه‌كه چوون و هاتنه، به‌ڵام هیوداریین بتوانیین هاوشێوه‌ی یاریی رابردوومان به‌رامبه‌ر به بارسێلۆنا، له چامپیۆنزلیگ هه‌مان ئه‌نجام دووباره بكه‌ینه‌وه و ئێمه سوورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌مانه‌وێت له یانه‌ی ریال مه‌درید ببه‌ینه‌وه كه یه‌كێكه له باشترین یانه‌كانی جیهان.
له گه‌ڕی 30ـه‌می سێریا ئه‌ی، ئه‌مشه‌و له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و به كاتی باشووری كوردستان، یوڤێنتۆس و میلان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، له یاریی چوون یوڤی به 2 گۆڵی هیگواین یارییه‌كه‌ی بردبووه‌وه، له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یوڤێنتۆس سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ریال مه‌درید ده‌كات.