به ڤیدیۆ.. به ئاسانترین شێوه له‌ده‌ستی پۆلیس رایكرد
به‌بێ ماندووبوون
K24 - هه‌ولێر:
له بنكه‌یه‌كی پۆلیسی كۆرتسی ئیندیاناپۆلیسی ئه‌مه‌ریكا، پۆلیس كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی ئاسان له ده‌ستیان راده‌كات و پۆلیسه‌كانیش گیرده‌خۆن.
ئه‌وكاته‌ی پۆلیسه‌كان ئۆتۆمبێلیان له گه‌راجی ژێرزه‌مینی بنكه‌كه راگرتووه، دوو پۆلیسه‌كه ده‌چنه لای دواوه‌ی ئۆتۆمبێلی دووه‌م، له‌و كاته‌ش ده‌ستگیركراوه‌كه ده‌رفه‌ته‌كه ده‌قۆزێته‌وه و راده‌كات.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی "رووسیلهیهوم" بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌گه‌ڵ راكردنیشی ده‌روازه كاره‌باییه‌كه‌ی گه‌راجه‌كه داده‌خات و پۆلیسه‌كانیش گیرده‌خۆن و ناتوانن به دوایدا رابكه‌ن.
ا. م