له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى دوو وه‌زاره‌ت ده‌كرێت
وه‌زاره‌تى دارايى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سيستمى نوێى دابه‌شكردنى مووچه، سه‌رقاڵى ئاماده‌كارييه بۆ دابه‌شكردنى مووچه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى دارايى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به سيستمى نوێى دابه‌شكردنى مووچه، سه‌رقاڵى ئاماده‌كارييه بۆ دابه‌شكردنى مووچه و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا داوايكردووه، دوو وه‌زاره‌ت ليستى مووچه به پێى سيستمى نوێى مووچه ئاماده بكه‌ن.
له‌و باره‌يه‌وه، رێككه‌وت حه‌مه ره‌شيد، وه‌زيرى ته‌ندرووستى حكومه‌تى هه‌رێم، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه بڵاويكرده‌وه، كه وه‌زاره‌تى دارايى داواى له وه‌زاره‌ته‌كه‌يان كردووه، له ماوه‌ى دوو رۆژدا ليستى مووچه ئاماده بكه‌ن.
رێككه‌وت حه‌مه ره‌شيد نووسيويه‌تى: "ئەمڕۆ بەڕێز وەزیری دارایی پەیوەندی پێوە کردم و داوای کرد کە بە دوو ڕۆژی تر لیستی مووچە بە سیستەمی تازە ئامادە بکەین و پارەی مووچە ئامادەیە بۆیە داوا لە هەموو یەکە ژمێریاريیەکان دەکەم کە بەزووترین کات لیستەکە حازر بکەن".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، بەڕێوبەری گشتی پەروه‌ردەی ھەولێر، بەشدار عەبدولخالق خۆشناو، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "وەزارەتی پەروەردە ئاداگاریكردوونەتەوە، كە پێویستە سەجەم پەروەردەكان ئامادەكاری لیستی مووچە بكەن، بەو سیستەمە نوێیەی ئێستا و ئێمەش سەرجەم رێكارەكانمان گرتووەتە بەرو ئامادەكارییەكان كاتی زۆر ناخەیەنێت".
هه‌روه‌ها له راگه‌يه‌ندراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر، ئاشكرايكرد، له چه‌ند رۆژى داهاتوودا ده‌ست به دابه‌شكردنى مووچه‌ى مامۆستايان ده‌كرێت.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌يه‌كى ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: "ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی پێی راگەیاندین كە مووچە بە سیستەمی نوێ لەچەند رۆژی داهاتوو دابەشدەكرێت".
ئ.ر