عه‌بادى سه‌ره‌خۆشى له نێچیرڤان بارزانى ده‌كات
"دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت"
K24 - ھەولێر
بەبۆنەی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە نێچیرڤان بارزانی كرد.
ماڵپەڕی فەرمی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: "له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقى فیدراڵ، بۆ كۆچى دوایی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانى برایان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له سەرۆكی حكوومەتی ھەرێم كرد و هاوده‌ردى و هاوخه‌میى خۆیان له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى و خانه‌واده‌ى بارزانى ده‌ربڕى و هیواى خواست خواى گه‌وره خوالێخۆشبوو به به‌هه‌شتى خۆى شاد بكات و ئه‌مه دوایین كۆستى خانه‌واده‌ى بارزانى بێت".
ماڵپەری حكوومەتی ھەرێم ئاماژەی بەوەشداوە: "لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى سوپاسى حەیدەر عه‌بادى كرد بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه و پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌مییان".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2/4/2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له شاری هه‌ولێر، كۆچی دوایی كرد.
سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی هه‌واڵی كۆچی دوایی دلۆڤان ئیدریس بارزانی به فه‌رمی راگه‌یاندووه‌و له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: "بە داخێكی زۆرەوە بەیانی ڕۆژی دووشەممە 2ـی 4ـی 2018 دلۆڤان ئیدریس بارزانی كوڕی ڕەحمەتی ئیدریس بارزانی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە كۆچی دوایی كرد و چووە بەر دلۆڤانیی پەروەردگاری مەزن. لە كاتێكدا كە ئەو هەواڵە خەمناكە ڕادەگەیێنم، لە خودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە ڕەحمەت و میهرەبانیی خۆی شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت".
دلۆڤان ئیدریس بارزانی له دایكبووی ساڵی 1966ـه و له ناوچه‌ی بارزان له دایكبووه. هیچ پۆست و به‌رپرسیارێتییه‌كی فه‌رمی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌بووه‌و له بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كردووه.