مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى پرسه‌نامه‌يه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رۆك بارزانى و نێچيرڤان بارزانى ده‌كات

به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوايى دلۆڤان ئيدريس بارزانى

K24 – هه‌ولێر:

له‌ پرسه‌نامه‌يه‌كدا، مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، به‌ بۆنه‌ى كۆچى دوايى دلۆڤان ئيدريس بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و سه‌رۆك وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان نێچيرڤان بارزانى كرد.

ده‌قى پرسه‌نامه‌كه‌

به‌رێز / كاك مه‌سعود بارزانى

به‌رێز/ كاك نێچیرڤان بارزانى

بابه‌ت/ پرسه‌نامه‌

به‌داخ ‌و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌، هه‌واڵى كۆچى كتوپڕى كاك (دلۆڤان ئیدریس بارزانى)یمان پێگه‌یشت،  به‌ناوى هه‌ڤاڵانى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانه‌وه‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ى جه‌نابتان‌ و ته‌واوى كه‌سوكارو ئه‌ندامانى خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان ده‌كه‌ین.

خۆمان به‌ هاوبه‌شى خه‌م ‌و پرسه‌تان ده‌زانین. له‌یه‌زدانى مه‌زن داواكارین سه‌بوریتان بداته‌وه‌ و ئه‌مه‌ دوا ناخۆشیتان بێت‌ و رۆحى كۆچكردووش به‌ به‌هه‌شتى به‌رین شاد بكات. 

 مه‌كته‌بى سیاسى

یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان

2/4/2018