له‌ سعووديه‌ به‌هۆى په‌خشكردنى ئه‌م ديمه‌نه‌وه‌ ئيداره‌ى كه‌ناڵێك له‌ كاره‌كه‌يان ده‌ركران

بووه‌ هۆى شۆك بوونى ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌شدارى كردبوو

K24 – هه‌ولێر:

كه‌ناڵى "بداية"ى سعووديه‌، راسته‌وخۆ، ديمه‌نێكى گواستنه‌وه‌، بووه‌ هۆى توڕه‌بوونى بينه‌رانى كه‌ناڵه‌كه‌ و چالاكانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان و به‌و هۆيه‌وه‌ ئيداره‌ و ستافى به‌رپرس له‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ركران.

موحسن بن تركى، بێژه‌ر و پێشكه‌شكارى كه‌ناڵه‌كه‌، به‌ شێوه‌ى راسته‌وخۆ، هه‌واڵى كۆچى دوايى باوكى يه‌كێك له‌ كێبڕكێكاره‌كانى له‌ كاتى به‌رنامه‌كه‌يدا راگه‌ياند و ئه‌وه‌ش بووه‌ هۆى شۆك بوونى ئه‌و گه‌نجه‌ى له‌ به‌رنامه‌كه‌دا به‌شدارى كردبوو.

به‌كارهێنه‌رانى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان له‌ سعووديه‌ توڕه‌ى خۆيان له‌و شێوازى كاركردنه‌ى كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ربڕيوه‌ و داوايانكردووه‌ داخرێت.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌ستبه‌جێ داواى لێبوردنى له‌ بينه‌رانى كردووه‌ و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانى به‌شداربوونى ئه‌و به‌رنامه‌يه‌ى خستووه‌ته‌ ژێر بارى لێكۆڵينه‌وه‌ و ئه‌وانه‌ى بوونه‌ته‌ هۆكارى ئه‌و رووداوه‌ش، له‌ كاره‌كانيان ده‌ركراوون.