مامۆستايانى ناڕازى داوا ده‌كه‌ن واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه ئاشكرا بكرێت
و مامۆستايانيان سه‌رپشك كرد، له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك له نوێنه‌رانى مامۆستايانى ناڕازى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سلێمانى ئه‌نجامياندا، هه‌ڵوێستى نوێى خۆيان ئاشكراكرد و مامۆستايانيان سه‌رپشك كرد، له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام و داواشيان كرد، حكومه‌تى هه‌رێم رۆژ و واده‌ى دابه‌شكردنى مووچه ده‌ستنيشان بكات و مووچه له كاتى خۆي‌دا بدرێت و پاشه‌كه‌وت لاببرێت.
ئه‌و مامۆستايانه داواشيان كرد، حكومه‌تى هه‌رێم، رێگايهك بۆ گێڕانه‌وه‌ى ئه‌و پاره‌يه ديار بكات، كه به ناوى پاشه‌كه‌وته‌وه له مووچه‌ى مامۆستايان مانگانه گێڕدراوه‌ته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى مامۆستايانى ناڕازى دواى ئه‌وه دێت له هه‌فته‌ى رابردوودا وه‌زاره‌تى دارايى سيستمى نوێى پێدانى مووچه‌ى راگه‌ياند و له ئامادهكاريشدايه بۆ دابه‌شكردنى مووچه به گوێره‌ى بڕياره نوێيه‌كه، كه بڕى له سه‌دا 10 تا له سه‌دا 30ى مووچه له مووچه‌خۆران ده‌گێڕدرێته‌وه.
